"شەقامەکەى بەردەمى نۆژەندەکرێتەوە"

قەڵای شێروانە سەوز دەکرێت و دەکرێتە ناوچەیەکی گەشتیاری

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەمەبەستی راکێشانی سەرنجی ھاوڵاتیان و گەشتیاران، چواردەوری قەڵای شێروانە سەوز دەکرێت و چاڵوچۆڵی شەقامەکەى بەردەمیشى چارەسەر دەکرێت و نۆژەن دەکرێتەوە.

ساڵح سەمین، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری گەرمیان بە 964ـى وت، ”لەگەڵ زانکۆیەکی بەریتانی رێککەوتوین کە ئەمساڵ چواردەوری قەڵای شێروانە سەوز بکەین و زیاتر سەرنجی گەشتیاران بۆ قەڵاکە رابکێشین”.

باسی لەوەشکرد، چەند خانوویەک لە دەرەوەی قەڵاکە لەسەر شێوازی کەلەپووری کوردی دروست دەکەن، کە شێوازی کۆنی ژیان لە سنوورەکە پیشاندەدات، بۆ ئەو گەشتیارانەی کە لەدەرەوە دێن، شارەزای ژیان و کەلەپووری سنووری گەرمیان نبن.

روونیشیکردەوە، لەگەڵ شارەوانی کەلار قسەیان کردووە و بەڵێنیان پێداراوە، کە ئەو شەقامەی دەچێت بۆ قەڵاکە نۆژەنی بکەنەوە بە شێوازێک کە شیاو بێت لەگەڵ مێژووی قەڵاکە.

قەڵای شێروانە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکان و دەکەوێتە بەشی باشووری شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و سەر بە پارێزگای سلێمانییە لە هەرێمی کوردستان.

لە باری مێژووی دروستکردنی قەڵاکەوە زانیاری ورد و ساغکراوە نییە. ھەندێک دەڵێن لە لایەن ئەنەوشیروانی ساسانییەوە بنیات نراوە، ھەندێکیش رایان وایە حەمە پاشای جاف دروستی کردووە

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

دەیانەوێت شوێنەوارەكانی كوردستان بە بیانییەكان بناسێ...

دەیانەوێت شوێنەوارەكانی كوردستان بە بیانییەكان بناسێنن