لە سەیرانەگەی کانی مارانی ناحیەی دیانا

25 کیلۆ خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیرا

964+

ژێوار خدر

لە سەیرانگەی کانی مارانی ناحیەی دیانای ئیدراەی سۆران، 25 کیلۆگرام خۆراک و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستیبەسەرداگیرا.

جومعە عەلی، سەرۆکی لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ سەربە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سۆران بە 964ـی وت، “لیژنەکانمان لە هەڵمەتێکی گەڕاندا کە بۆ مارکێتەکانی سەیرانگەی کانی مارانی ناحیەی دیانارێکمانخستبوو، دەستیان بەسەر 25 کیلۆ خۆراک و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گرت.”

وتیشی، ئەو مەوادانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، پێکهاتوون لە خواردن و خواردنەوە، لە دوو مارکێت و چەند چێشتخانەیەکیش کە مەوادی خۆراکی بەسەرچووی وەکو نیسک و نۆک و کۆمەڵێک بابەتی دیکەشیان هەبوو.

باسی لەوەشکرد، پسوڵەی ئاگادارکردنەوە بۆ خاوەنی مارکێتەکان کراوە و پێیانراگەیاندراوە، کە سەردانی لیژنەکان بکەن بۆ ئەوەی رێکارییان لەگەڵ بکرێت.

روونیشیکردەوە، هەرکەسێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت و سەرپێچی یاساکان بکات، رێکاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

له ‌ناحیه‌ى دیانا ده‌ست به‌سه‌ر گۆشتى بێ مۆر دا گیرا

له ‌ناحیه‌ى دیانا ده‌ست به‌سه‌ر گۆشتى بێ مۆر دا گیرا