وەزیری دارایی:

داوای زیادكردنی میلاک و تەرخانی داراییمان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست كردووە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری دارایی لەگەڵ نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست کۆبووەوە و رایگەیاند، لە گفتوگۆیەكانیاندا لەگەڵ بەغدا، داوای زیادكردنی میلاك و تەرخانی داراییان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست كردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ئەم ئێوارەیە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری دارایی ئاوات شێخ جەناب لەگەڵ نوێنەرانی بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی دامەزراوی پەرەپێدان کە لە وەزارەتی تەندروستی دەوام دەکەن و موچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە كۆبووەوە.

وەك لە راگەیاندراوی وەزارەتەكەدا هاتووە، وەزیری دارایی گوێبیستی داواکارییەکانیان بوو، پشتیوانی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان دووپات کردەوە و رایگەیاند لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە و چاوەڕوانن لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئەو بابەتانە بگەن بە چارەسەرێکی گونجاو.

هەروەها باسی ئەوەش كراوە، سەبارەت بە گۆڕینی ناونیشانی ئەو فەرمانبەرانە لە گرێبەستی پەرەپێدانەوە بۆ گرێبەستی ئاسایی لەسەر وەزارەتی دارایی ، وەزیری دارایی رایگەیاند، وەک وەزارەتی دارایی رەزامەندن لەسەر گۆڕینی ناونیشانەکانیان لە گرێبەستی پەرەپێدانەوە بۆ گرێبەستی ئاسایی لەسەر وەزارەتی دارایی.

وەزارەتی دارایی تەمەنی خانەنشین بوونی لە 60 ساڵی جێگیرک...

وەزارەتی دارایی تەمەنی خانەنشین بوونی لە 60 ساڵی جێگیرکرد