دیمەنێکی ئەرشیفی هەناردەی نەوت بۆ سوریا _ وێنە: ئاژانسەکان
سەرەتا بۆ سێ مانگە
نەوتی سوریا؛ لەگەڵ ئیدارەی رۆژئاوا بۆ نەوت و غاز رێکەوتین
964+
ئەحمەد مستەفا
بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی سوریا و ئیدارەی خۆسەر لەسەر ئالیەتی رادەستکردنی نەوت لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر رێکەوتوون، وەزارەتی نەوتی سوریا، دەڵێ، ئیدارەی “رۆژئاوا” رازی بووە بە رادەستکردنی نەوت بە حکومەتی نوێی دیمەشق.
رێکەوتوونەکە بەجۆرێکە، رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت و ملیۆنێک مەتر سێجا غاز رادەست دەکرێ بە وەزارەتی نەوت.
گرێبەستەکەش بە شێوەیەکی سەرەتایی بۆ سێ مانگ ئەنجام دراوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 23.2.2025، ئەحمەد سڵێمان، بەرپرسی بەسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی نەوتی سوریا بە ئاژانسی رۆیتەرز-ی وتووە، لەگەڵ ئیدارەی رۆژئاوا رێکەوتوون پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکان بکەن، بەجۆرێک لە بەرژەوەندیی گەل بێت.
ئەو بەرپرسە وتوویەتی، ئیدارەی رۆژئاوا رازی بووە بەوەی لەو ناوچانەی لە دوای رۆیشتنی حکومەتی بەشار ئەسەد کەوتووەتە دەستی، نەوتەکەی رادەستی وەزارەتی نەوتی سوریا بکات.