رێگە لە تانکەرەکان دەگرن
خۆپیشاندەران خێمەیان هەڵدایەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
دواى زیاتر لە دوو کاتژمێر خۆپیشاندان، خۆپیشاندەران لە دەروازەى عەربەت خێمەیان هەڵدایەوە و بڕیاریاندا بمێننەوە.
ئەوان کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک فەرمانبەر و مامۆستا، لە دەروازەى عەربەت رێگەیان لە بارهەڵگرەکان و تەنکەرەکان گرتووە و رێگە نادەن تێپەڕن.
بە قسەى مامۆستایانى خۆپیشاندەربێت، لەو رێگەیەوە شادمارى ئابورى حکومەت دەگرن و ناچاریان دەکەن وەڵامى داواکارییەکانیان بدەنەوە.
دواى دانانى خێمە، پەیامیان ئەوەیە دەمێننەوە و درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح