"کێشەی کۆنیان هەبووە"

لە ناحیەی کەڵەک سێ تەقەکەر دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە ناحیەی کەڵەکـی سەربە قەزای بەردەڕەش سێ کەس دەستگیر کران کە کێشەی کۆنیان هەبووە و تەقەیان لە یەکتر کردووە.

عیماد حوسێن زێباری وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ـی وت، “نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر لە ناحیەی کەڵەک شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو گەنج دروستبووە و دواتر بە سوڵح و گفتوگۆ کێشەکەیان چارەسەر کردووە، دوێنێ شەممە 22.2.2025 گەنجەکانی ئەو دوو بنەماڵەیە دووبارە شەڕیان بووەتەوە و تەقەیان لە یەکتر کردووە، بەڵام کەس بریندار نەبووە”.

“دوای رووداوی تەقەکردنەکە، پۆلیسی ناحیەی کەڵەک دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و توانیویەتی بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و ئاسایشی بەردەڕەش، سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن”، عیماد حوسێن وای وت.

ئاشکراشیکرد، ئەو سێ تۆمەتبارە بریتین لە (ل، ک، ا) تەمەن 32 ساڵ و (ر، س،ن) تەمەن 34 ساڵ و (س، ف، ی) تەمەن 26 ساڵ کە هەر سێکیان دانیشتووی ناحیەی کەڵەکن.

بەقسەی وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ، لەئێستادا هەر سێ تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 15 لە یاسای نوێی چەک راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

لە گوندێکی بەردەڕەش لەسەر کێشەی ئاو چوار کەس بریندار ب...

لە گوندێکی بەردەڕەش لەسەر کێشەی ئاو چوار کەس بریندار بوون

لە گوندێکی بەردەڕەش شەڕ روویدا و برینداری لێکەوتەوە

لە گوندێکی بەردەڕەش شەڕ روویدا و برینداری لێکەوتەوە