• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

به‌م زووانه‌ ده‌ست به‌ رێكاره‌كانى ده‌كرێت

له‌مه‌ودوا كاتى نیشتمانیت نه‌بێت له‌ خۆراكی مانگانه‌ بێبه‌ش ده‌كرێیت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی سستمێكی نوێ كه‌ حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمی كوردستان كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له‌مه‌ودوا هه‌ر هاولاتییه‌ك كارتى نیشتمانى نه‌بێت له‌ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ بێبه‌ش ده‌كرێت و كارته‌كه‌ ده‌كرێته‌ مكه‌رجى سه‌ره‌كى بۆ وه‌رگرتنى به‌شه‌ خۆراك.

ئه‌م زانیاریه‌ى سه‌ره‌وه‌، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم بۆ 964ـى پشتڕاست كردووه‌ و وتیشی “به‌م زووانه‌ ده‌ست به‌ رێكاره‌كانى ده‌كه‌ین”.

دوای جێبەجێکردنی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک، پسوولەی خۆراکەكه‌ دەچێتە ناو کۆدی کارتی نیشتمانی، تاوەكو ئەوکاتەی کارتی نیشتمانی دەرنەهێنێت، پسوولەی خۆراکی پێنادەن.

شێخ كانیل وتیشی “له‌رێگه‌ى لیژنیه‌ه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ئاماده‌كارى بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م رێكارانه‌ ده‌كرێت و ئه‌پڵیكه‌یشنێكی تایبه‌ت به‌ بریكاره‌كانى خۆراك دروستده‌كرێت”.

به‌پێی ئامارێكی فه‌رمی  بازرگانى گشتى هه‌رێم پێشبینى ده‌كات زیاتر لە یەك ملیۆن و 300 هەزار خێزان لە هەرێمی كوردستان بەشداری پڕۆسەی بەدیجیتاڵكردنی پسوولەی خۆراك بكەن، زیاتر لە پێنج ملیۆن و 350 هەزار كەسیش، كە سوودمەندن لە پسوولەی خۆراك، دەبێت كارتی نیشتمانییان هەبێت و داخڵ بكرێت، جگەلەوانەش، هەر خێزانێك چەند كەسە لە پسوولەی خۆراك، دەبێت دواتر وێنەی كارتە نیشتمانییەكەی بگرێت.

بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لە دهۆکەوە دەستپێدەک�...

بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لە دهۆکەوە دەستپێدەکات

مانگرتنی کارمەندانی پسوولەی خۆراکی سلێمانی گەیشتە پەر...

مانگرتنی کارمەندانی پسوولەی خۆراکی سلێمانی گەیشتە پەرلەمانی عێراق

مامه‌ڵه‌ی پسووله‌ی خۆراك له‌ هه‌ولێر راگیرا

مامه‌ڵه‌ی پسووله‌ی خۆراك له‌ هه‌ولێر راگیرا

بەدیعە دارتاش وادەڵێت

“لە خانوویەکی گەورە بە تەنیام”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەندی گەورەی شانۆ و درامای کوردی بەدیعە دارتاش وەرزی تەمەنی خەزانە و قاچەکانی دەلەرزێ و دەڵێت، ژیانی تەنیایی مردنە و بەو خەڵاتەش قوەتیان پێدام.

لە رۆژی جیهانی شانۆ بەدیعە دارتاش لە سلێمانی خەڵاتکرا، خەڵاتەکە هێندە دڵخۆشی کرد بۆ 964 وتی، قوەتی پێدام تا بەردەوام بم لە کاری هونەری زۆر لە جێگای خۆیدابوو، بەڵام قاچەکانم دەلەرزێ و شانۆ و نواندن ئاسان نییە و زۆر قورسە.
بەدیعە دارتاش وەسیەت دەکات، چەند موڵکێکی هەیە دەیبەخشێتە خوشک و کەسوکارەکەی، دەڵێت، تەنیایی مردنە و لە خانووەیەکی گەورە بەتەنیا دەژیم و دەگەڕێم کەسێک لەگەڵم بژی و نییە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

هونەرمەند مستەفا ئەحمەد دۆخی تەندروستی باشە

هونەرمەند مستەفا ئەحمەد دۆخی تەندروستی باشە