درۆنێكی بۆمبڕێژكراو به‌ماڵێكی ناحیه‌ى دێره‌لووكدا ته‌قییه‌وه
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگى ده‌قینه‌وه‌یەكی گه‌وره له سەنته‌رى ناحیه‌ى دێره‌لووك بیسترا، دواى به‌داوداچوون، ده‌ركه‌وت درۆنێكی بۆمب رێژكراوه‌و به‌ماڵێكی سه‌نته‌ره‌ى ناحیه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه..
رووداوه‌كه نزیک کاتژمێر 4:00ـى ئه‌م ئێواه‌یه بووه و درۆنه‌كه بە به‌شێکی ئه‌م ماڵه‌ی ناحیەی دێرەلوک كه‌وتووه.
سەرچاوەیەکی فەرمی لە سنووری قەزای ئامێدی بۆ 964ـی پشتراستیکرده‌وه، کە لە گەڕەکی سەردەشتێ لە ناحیەكه درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە ماڵێکدا تەقیوە و به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نازانرێت درۆنەکە لەلایەن پەکەکە یان سوپای تورکیاوە بووە .
وتیشی “هەفتەیەکە بەبەردەوامی شەڕە تەقە و بۆردومان لە دەوروبەری ناحیەکان و گوندەکانی سنووری قەزای ئامێدی هەیە، دوێنێش شەڕەکى قوڕس لە ناو گوندی گوهەرزێدا روویداو سێ چەکداری پەکەکە گیانیان لەدەستدا” .
لایخۆشییه‌وه، حسێن رێکانی ، دانیشتووی گەڕەکی سەردەشتێ بە 964ـی وت، لەماڵەوە دانیشتبوون، گوێمان لەدەنگێکی بەهێز بووه، كاتێك چوونه ده‌ره‌وه ده‌بینن درۆنێک بە ماڵه‌كه كه‌تووه.
وتیشی “خۆشبەختانە ماڵەکە لەماڵەوە نەبوون، تەنیا زیان بە دیواری ماڵەکە و ژوورێک گەیشتووه”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن