"پێشبینیکراو بوو"

بەردەم تونێلى دەربەندیخان داڕما

964+

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، بەردەم تونێلى دەربەندیخان داڕما، هەرچەندە زیانى گیانى نەبووە، بەڵام ئاستەنگى هاتوچۆى لە تونێلەکەوە دروستکردووە.

سلێمان محەمەد، قایمقامى قەزاى دەربەندیخان بە 964ـى وت،”کاتژمێر 10:30 خولەک، بەهۆى داڕمانى بەردێک، بەشێک لە دیوارى راگرى بەردەم تونێلى دەربەندیخان داڕما”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، داڕمانەکە زیانى گیانى نەبووە، بەڵام ئاستەنگى هاتوچۆى دروستکردووە.

ئەوکاتەى 964 قسەى لەگەڵ قایمقامى دەربەندیخان دەکرد خۆى لە شوێنى رووداوەکە بوو، هەر لە کاتى پەیوەندییەکەدا قایمقامى دەربەندیخان قسەى لەگەڵ تیمەکانى هاتوچۆکرد لە بارەى ئاستەنگییەکانەوە، ئەوانیش وتیان، “بەنۆرە هەرجارە و سایدێک بەڕێدەکەین، چونکە داڕمانەکە کەوتووەتە سەر سایدێک”.

بە وتەى سلێمان محەمەد، داڕمانى بەردەکە پێشبینیکراو بوو، چونکە پێش سەری ساڵ نووسراویان بۆ رێگاوبانى سلێمانى کردووە تا بە هەر شێوازێک بێت ئەو بەردە لابدەن.

ئەوە دووەم جارە شاخى بەرانان، کە تونێلى دەربەندیخانى لێوە دەردەچێت، لە بەردەمى تونێلەکە دادەڕمێت، جگە لەوەش بەهۆى کۆنبوونى تونێلەکە، ناوە ناوە کێشە و گرفتى تێدا روودەدات و ئاستەنگى هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروست دەکات.

تونێلى دەربەندیخان کرایەوە

تونێلى دەربەندیخان کرایەوە