لەیەک رۆژدا 7 ملیۆن کەس وازیان لە نێتفلێکس هێنا

ئاساییە لەسەر عەرەب و موسڵمانان قسە بکەن، بەڵام هاوڕەگەزخوازەکان نا!!

964+

ژووری هەواڵ

کەلتوری سەرکوتکردن، یان کەلتوری سڕینەوە ئەو دیاردەیەیە چەند ساڵێکە لە ئەمریکا سەریهەڵداوە، لە رێیەوە لە سۆشیال میدیا پەلاماری ئەو کەسانەیان دەدەن کە بە دڵیان نین.
لەم ڤیدیۆیەدا دوو نموونەی زۆر دیاری کەلتوری سڕینەوە لە ئەمریکا باسکراون.

کێڤن هارت ئەکتەرێکی دیار و کۆمیدیانێکی بەناوبانگی ئەمریکییە، لەو کاتەی پاڵێوراوبوو بۆ ئەوەی ئاهەنگی خەڵاتی ئۆسکار پێشکەش بکات، هەڵمەتێکی دژ بەرپا کرا و ئۆسکاریان ناچارکرد لە پێشکەشکردنی خەڵاتەکان لایببات.
هەرچەندە کێڤن هارت دواتر داوای لێبوردنی کرد، بەڵام ئەمە دادی نەدا و هەر هەڵمەتەکان دژی بەردەوام بوون، کێڤن هارت  لەسەر ئەمە قسەیەکی بەناوبانگی هەیە دەڵێت ”ئەم مەسەلەیە وەک توێکڵە پیاز وایە تە لێی بکەیتەوە تەواو نابێت”.

دەیڤد شەپێڵ کۆمیدیانی بەناوبانگی ئەمریکی یەکێکی تر بوو لە قوربانیانی ئەم هەڵمەتە، ئەویش لەسەر ئەوەی نوکتەی لە بارەی هاوڕەگەزخوازەکانەوە دەکرد، کەوتە بەردەم شاڵاوی سڕینەوە، لەیەک رۆژدا حەوت ملیۆن کەس وازیان لە نێتفلێکس هێنا لە دژی دەیڤد شەپێڵ.

دەیڤد شەپێڵ دژی هەڵمەتەکە وەستایەوە و وتی ”بۆچی ئاساییە دژی عەرەب و موسڵمانان نوکتە بکەم، بەڵام نابێ دژی هاوڕەگەزخوازەکان بیکەم”.

دۆناڵد ترەمپ ئەم بابەتەی کردە کەرەستەی هەڵبژاردن و یارییەکەی پێ بردەوە.

هانا سەعید، شرۆڤەکارێکی کوردە و لە ئەمریکا دەژی، خۆی لە نزیکەوە ئاگای لە بارودۆخی سیاسی و میدیای ئەو وڵاتە هەیە، بەدوو بەش زۆر بە وردی دیاردەی ”کەلتوری سڕینەوە” بۆ وەرگرانی 964 شی دەکاتەوە.

:ئەمە ڤیدیۆی دووەمیانە، بۆ بینینی ڤیدیۆی یەکەم کلیک لەم لینکە بکەن

کەلتوری سڕینەوە..هەرکەس بکەوتایە بەر ئەم شاڵاوە وێران...

کەلتوری سڕینەوە..هەرکەس بکەوتایە بەر ئەم شاڵاوە وێرانیان دەکرد