رێوڕەسمەکانی ماڵی خودا لە مەککە _ وێنە: ئەرشیفی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان
نرخەکان چۆنن؟
رەمەزان لە رێگایە؛ چوون بۆ عومرەش زیادی کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
ژمارەیەک لە هاوڵاتیان لە رێگەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە، داوای ڤیزای چوونە سعودیەیان کردووە، تا لە رەمەزان عومرە بکەن، لای مسوڵمانان مانگێکی پیرۆزە و خێرەکەی بە چەند هێندە دەبینن.
سۆراغی 964 دەری خست، لەم رۆژانەدا داواکاری چوون زیادی کردووە، گەرچی ژمارەیەک لەوانەی خواستیان هەبووە، پێش مانگێک داواکارییان پێشکەش کردووە.
مەزاندە وایە رۆژی 1.3.2025 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت، بۆ گەشتی چوون بە تێکڕا لە رێگەی وشکانی نرخی چوونە عومرە لە رەمەزاندا بە $530 دۆلار دانراوە، بێ نان خواردن و $630 دۆلار دانراوە بە نان خواردنەوە.
هەروەها بۆ گەشتی ئاسمانی بڕی $850 دۆلارە بێ نان خواردن و بە $950 دۆلارە بە نان خواردنەوە، بەڵام گەشتیش هەیە بە بڕی هەزار دۆلار واتە “دە وەرەقە” دەکرێ.
دڵشاد محەمەد، کە لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە کار دەکات بە 964ی وت، داواکاری چوونە عومرە بەرێژەیەکی زۆر زیادی کردووە، کەشوهەواش گونجاوە، سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لەوانەی دەیانەوێت بچنە عومرە، بیر لە پاداشتی بەرۆژبوون دەکەنەوە، لە مانگی رەمەزان کاتێک لە مەککە بۆ ماوەی نزیکەی 10 رۆژ دەمێننەوە.
ئەوە لە کاتێدا، وەرزی حەج نزیکە و زۆرێک لە کۆمپانیاکان بە کۆمەڵێک مەرج پابەندکراون، لەوانە بە لایەنی کەمەوە دەبێت هەر کۆمپانیایەک پێش وەرزی حەج، 10 گەشتی عومرەی کردبێت، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە پێی وتوون، نابێت عومرەکاران بۆ شارهكانی (گائف و تهبوك و ناوچهكانی دیكه و سهر كهناراوهكانی جهدده) ببرێن، بە پێچەوانە تووشی لێپرسینەوەی کارگێڕی دەبن.