وێنەی نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد تڕەمپ _ وێنە: KRP
سەرۆکایەتیی هەرێم: سوپاسی کردووە
ترەمپ دەستنووسی بۆ نێچیرڤان بارزانی ناردووە؛ پێکەوە کاردەکەین
964+
ئەحمەد مستەفا
نێچیرڤان بارزانی نامەیەکی لە سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشتووە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەستنووسە و بە سەرۆک وتراوە، پێکەوە کاردەکەین و هاریکاری هاوبەش برەو پێ دەدەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.2.2025، له وه‌ڵامى نامه‌يه‌كدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى ده‌ستنووسى له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشتووە.
له نامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئەمریکا دۆناڵد تڕه‌مپ، وەک ئەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نوسیوویەتی، “وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ته‌وه”.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی کارەکانی نێچیرڤان بارزانی قسەی کردووە، وەک سەرۆکایەتیی هەرێم دەڵێت، “سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه”.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، جگە لەوەی روونی کردووەتەوە ئەو نامەیە لە وەڵامی نامەیەکی نێچیرڤان بارزانی بووە، هیچ روونکردنەوەیەکی زیاتری لە بارەی ناوەڕۆکەکەی نەداوە.