ئەی داهات چەند بووە؟

دارایی عێراق بە گوژمە داهاتە ناوخۆییەکەی هەرێمی کوردستان رازی نییە

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دارایی عێراق، بە نووسراوێکی فەرمی لە رۆژی 17.2.2025، داوای بەپەلەی ژمارەی بانکی فەرمانبەران دەکات بۆ تەوتین بەپێی رێکارەکانی دادگای فیدڕاڵی، بەو گوژمە داهاتەی ناوخۆش بۆی نێردراوە رازی نيیە.

وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی ژمارە 4246، لە 17.2.2025، پشت بەست بە نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، لەگەڵ لیستی موچەی مانگی شوباتی 2025 و مانگەکانی دیکە داوای بەپەلەی ژمارەی بانکی فەرمانبەران دەکات بۆ تەوتین.

بەوپێەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بڕی داهاتی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی رانەگەیاندووە و هیچ بەرپرسێکی ئەو وەزارەتە زانیاری ناخاتەڕوو، بە روونی نازانرێ، بڕی داهات چەند بووە، بەڵام بە پێی رێکەوتن بێت، سێ لەسەر یەکی داهات بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە، پاش خەرجی دوو لایەنە.

پەڕلەمانتار، سۆران عومەر بە 964ی وت، وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی ناوخۆ دەکەن و رازی نيیە بەو 51 ملیار دینارەی کە بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ هەرێمی کوردستان، وەک داهاتی ناوخۆ خستوویەتیە سەر هەژمار بانکی وەزارەتەکە لە بانکی ناوەندی، لقی هەرێمی کوردستان.

هەروەها وەزارەتەکە داوای ئەوەی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە، داهاتی نەوت بخرێتە سەر ئەو هەژمارەی وەزارەتی دارایی عێراق لە بانکی ناوەندی بە ژمارە 300900 کە کردوویەتییەوە.

نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق:

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):