خەریکە دەبێتە خەتەر

محەمەد خانی لەبارەی تیکتۆکچییەکانەوە: باشە دەستگیرکراون، بەڵام لەگەڵیان میهرەبان بن

+964

ژووری هەواڵ

محەمەد خانی کە لای خەڵک پیاوێکی خۆشەویستەو خەڵک زۆر تەماشای ڤیدیۆکانی دەکەن، لەبارەی دەستگیرکردنی تیکتۆکچییەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە، دەستگیرکردنیان بە کارێکی باش دەزانێت، بەڵام داوا دەکات لەگەڵیان میهرەبان بن و پەروەردەیان بکەن.

د.محەمەد محێدین خانی دەوونناس و مامۆستای زانکۆی زانکۆی سلێمانییە، هەموو جارێکی بە زمانێکی شیرینی کوردی بە تام و بۆنی رۆژهەڵات وامەی دەروونناسی دەڵێتەوەو قسە لەسەر دیاردە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، ئەمڕۆ بۆ تیکتۆکچییە دەستگیرکراوەکان پەیامێکی هەیە.

رۆژی 17ی ئەم مانگە دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند هەشت کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان خراپ بەکارهێناوە، ئەمە ئەو کەسانەن بە زمانی خەڵک پێیان دەوترێت ”تیکتۆکچی”.

د.محەمەد محێدین خانی لە ڤیدیۆیەکدا سەرنجی خۆی دەربڕیوە، ئەو ڤیدیۆیە بۆ 964 نێردراوە.

دکتۆر محەمەد دەڵێت: ”ئامانج ئەوەیە پەروەردەیەکمان هەبێت نەوەی داهاتوو لە خۆمان جوانتر بژین… ئێستا سۆشیال میدیا خەریکە دەبێتە خەتەر.. خوا هەڵدەگرێت بە زانین یا نەزانین رێسەکە شیبکەینەوە؟”.

دەشڵێت: ”خۆشحاڵم هەڵمەتی راستکردنەوەی دەستی پێکردووە.. هیوادارم بە میهرەبانی مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن و پەروەردەیان بکەن و تێکەڵی خەڵکیان بکەنەوە”

ئەو هەشت تیکتۆکچییەی ئاسایش دەستگیری کردن کێن؟

ئەو هەشت تیکتۆکچییەی ئاسایش دەستگیری کردن کێن؟