دیمەنێکی مۆنۆمێنتی یادەوەری کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە شنگال... وێنە؛ رێکخراوی پەتریکۆر.
دووسبه‌ى ده‌نێژرێن
سبه‌ینێ 32 روفاتى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان ده‌گەڕێندرێنه‌وه شنگال
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سبه‌ینێ هه‌ینى، 32 روفاتى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان ده‌گاته‌وه شنگال، كه پێشتر له گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى جیاواز ده‌رهێندراون بۆ پشكنینى DNA ره‌وانه‌ى به‌غدا كرابوون.
سبه‌ینێ ئه‌م روفاتانه نانێژرێنه‌وه، به‌ڵكو له شنگال مه‌راسیمی پێشوازیان بۆ رێكده‌خرێت و بۆ دووسبه‌ى شه‌ممه ده‌ست به ناشتنسان ده‌كه‌نه‌وه.
خەیری عەلی، سەرۆکى رێکخراوی به‌تریكۆر بۆ مافی مرۆڤ، به 964ـى وت، ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌م روفاته ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى به‌غدا كراون به‌مه‌به‌ستی پشكنینى DNA و هه‌روه‌ك بڕیاریشه سبه‌ى ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
پەتریکۆر، رێكخراوێكی تایبه‌ت به مافى مرۆڤه و سنوورى كاره‌كانى له قه‌زاى شنگال و ده‌وروبه‌ریه‌تى، گرنگی زیاتر به‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ى ئێزدییه‌كان ده‌دات كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه له ساڵى 2014 ـه‌وه جینۆساید كراون.
وتیشی “سبه‌ى شه‌ممه روفاته‌كان ده‌هێندرێنه مۆنۆمێنتی یاده‌وه‌رییه‌كان كه بۆ كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان دروستكراوه له شنگال و بۆ رۆژى دواییش له هۆڵێكى تایبه‌تى گوندى كۆجۆ مه‌راسیمی تایبه‌تیان بۆ سازده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، هه‌موو روفاته‌كان له یه‌ك شوێندا نانێژرێن به‌ڵكو هه‌ر خاوه‌ن روفاتێك ئازاد كراوه له سنووره‌كانى خۆیان بیاننێژنه‌وه.
به‌پێی ئامارێک، كه پێشتر 964 له رێكخراوى په‌تریكۆرى وه‌رگرتبوو، تا ئێستا 93 گۆڕى به كۆمه‌ڵى ئێزدییه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا ته‌نیا 55 گۆڕ هه‌ڵدراوه‌نه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش به هه‌ڵنه‌دراوى ماونه‌ته‌وه، کە 38 گۆڕن.
ژماره‌ى ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ى كارى هه‌ڵدانه‌وه‌یان بۆ كراوه بریتین له 55 گۆڕ و تێیدا 750 روفات ده‌رهێندراون، به‌ڵام 242 روفات تا ئێستا ناسنامه‌یان دیار نییه و نه‌ناسراونه‌ته‌وه.