کەشوهەوا

بە درێژایی ئەمڕۆ و سبەینێش بەفر و باران دەبارێت 

964+

توانا نەقی

ئاسمان دایگرتووە و هەوروو باران و بەفر بە تەواویی روویکردووەتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بە قسەی کەشناسیش جارێ بەردەوام دەبێت.

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکان لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت لەناوچە سنوورییەکاندا.

هەر ئەوەنا بەڵکو پلەکانی گەرماش بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن بەجۆرێک شەش پلە دێنە خوارەوە و سەرمایەکی سەخت دروست دەکات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 20.2.2025
کەش/
پلەکانی گەرما /  بەرێژەیەکی بەرچاو ( 4-6  ) نزم  دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
خێراى با /   لەسەرخۆ- مام ناوەند (10- 20) کم/ک لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک چالاک بوونی هەیە بۆ سەروی 30 کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان (7  – 9 ) کم دەبێت .لەکات و شوێنی دابارین وەهەروەها ناوچە بەرزەکان کەم دەبێتەوە بۆ (4-6) کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر : 10 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى
دهۆک :8 پلەى سیلیزى
کەرکوک :14  پلەى سیلیزى
زاخۆ  :  9پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران  : 1  پلەى سیلیزى
سۆران : 6 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14پلەى سیلیزى