دۆلار دوو ساڵە ئەم نرخەی بە خۆیەوە نەدیوە
+964
فەهمی نەبی
وەزارەتی دارایی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریداوە هەموو بانکە حکومیەکان ناچار بکات دۆلار بە 132 هەزار دینار بفرۆشێتە ئەوانەی گەشت دەکەن.
دوای بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی، بانکی رافیدەین و رەشید بڵاویانکردەوە، لە فڕۆکەخانەی بەغدا سەد دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشنە ئەوانەی گەشت دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئێوارە، نرخی سەد دۆلار لەشاری بەغدا بە 147 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە شاری هەولێریش نرخی سەد دۆلار بە 150 هەزار و 500 دینارە.
کۆبونەوەکەی وەزارەتی دارایی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی شوبات لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت بڵاوکراوەتەوە.
لە فڕۆکەخانەکانی عێراق، هەریەکە لە بانکەکانی رافیدەین و رەشید و بانکی بازرگانی TBI، دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی دەفرۆشنە ئەو کەسانەی کە گەشت دەکەن.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی دوای ئەوە دێت، رۆژی سێشەممە حکومەتی عێراق، لەسەر پێشنیازی بانکی مەرکەزی بڕیاریدا لەمەوبەدوا دۆلار بە 130 هەزار دینار بفرۆشێت.