ئەوانە دەگرێتەوە كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوازی خراپ بەكاردەهێنن
ئاسایشی سلێمانی: بڕیاری دەستگیركردنی تیكتۆكچییەكان پەیوەستە بەدادگاوە
+964
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
پاش ئەوەی رۆژی 17.2.2025، چەند تیكتۆكچییەك بەهۆكاری خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستگیركران، كە ژمارەیەن هەشت تیكتۆكچییە و تائێستاش لە ئاسایشی سلێمانی راگیراون، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانیش دەڵێت، “هەڵمەتەكە بەردەوامی هەیە”.
لەوبارەیەوە، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هەڵمەتی دەستگیركردنی تیكتۆكچییەكان و هەموو ئەوانەی كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوازی خراپ بەكاردەهێنن بەردەوامی هەیە و بڕیارەكەش لە دادگاوە دەردەچێت.
سەبارەت بە ژمارەی ئەوانەی بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە و ئەوانەش كە تائێستا راگیرانەكەیان درێژكراوەتەوە، ئەو وتەبێژە وتی، كۆی ئەو بابەتە پەیوەستە بەدادگاو بڕیاری دادوەرەوە، هەركاتێك فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەركەسێك دەرچێت، ئەوان دەستگیری دەكەن لەچوارچێوەی هەڵمەتەكەدا.
ئەو هەشت تیكتۆكچییەشی كە پێرێ شەو دەستگیركراون، دەستگیراوە بەسەر هەژمارەكانیان وسەرجەمیان راگیراون، لۆگۆی ئاسایش لەسەر ئەكاونتەكانیان دانراوە و نوسراوە، “ئەم هەژمارە راگیراوە لەبەر نەشیاوی پۆستەكانی”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر