لە رەمەزاندا خوێنبەخشین کەمدەبێتەوە

پێش رەمەزان هەڵمەتێکی فراوانی خوێنبەخشین رادەگەیەنرێت

964+

ژووری هەواڵ

کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوانی خوێنبەخشین، دەیەوێت پێش مانگی رەمەزان بڕێک خوێنی باش یەدەک بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19.2.2025، عەبدولقەهار عەلی، سکرتێری کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا رۆژووەوان کەمتر دەتوانێت خوێن ببەخشێت، لە پێش ئەو مانگەدا هەڵمەتێکی فراوانی خوێنبەخشین رادەگەیەنن.

“لە سێ شەوی کۆتایی مانگی رەمەزانیشدا، کە دەکاتە شەوانی قەدر، هەڵمەتی خوێنبەخشینمان دەبێت”، سکرتێری کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان وای وت.

ئەو خوێنبەخشانەی کە ناسنامەیان هەیە خەریکە ژمارەیان دەبێتە 11 هەزار کەس زۆربەی ئەمانە لەو هەڵمەتەدا بەشدار دەبن، كۆمەڵەی خوێن بەخشانی کوردستان دەڵێت، لەم هەفتەیەدا 138 ناسنامەی نوێیان دەرکردووە و داوا لە خاوەنەکانیان دەکەن بچن ناسنامەکان وەربگرنەوە.

کۆمەڵەکە زیاتر لە 12 هەزار خوێنبەخشی تۆمارکردووە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 هەزار و 800 کەسیان ناسنامەیان هەیە و کەسێکی خۆبەخش تێچووی دروستکردنی بەشێک لە ناسنامەکانی لەئەستۆ گرتووە.

لە یادی مەولوددا هەڵمەتێکی خوێنبەخشین لە هەولێر راگەی...

لە یادی مەولوددا هەڵمەتێکی خوێنبەخشین لە هەولێر راگەیەندرا