لەلاى مامانێک کورتاجى بۆ کرابوو
تەندروستى گەرمیان لەبارەى گیانلەدەستدانى ژنێک بە کۆرپەکەى ناوسکییەوە روونکردنەوە دەدات
964+
وریا فەتاح
تەندروستى گەرمیان روونکردەوە دەدات لەبارەى گیانلەدەستدانى ژنێک بە کۆرپەکەى ناوسکییەوە و دەڵێت، لەلایەن مامەنەوە کورتاجى بۆ کراوە و بووەتە هۆى خوێنبەربوون.
شەوى رابردوو، لە نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون لە کەلار، ژنێک بە کۆرپەکەى ناوسکییەوە گیانى لەدەستدا.
تەندروستى گەرمیان لەسەر ئەو بابەتە روونکردنەوەى بڵاو کردەوە و رایگەیاندووە،”دوێنێ شه‌و ئافره‌تێك كه به‌وهۆیه‌ى له‌لای مامان كورتاجی بۆ كرابوو، تووشى حاڵه‌تی خوێنبه‌ربوونى ناوه‌كی “نزیف داخلی” بوو، له‌حاڵه‌تێكى زۆر په‌رێشان و سه‌ره مه‌رگدا گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، سه‌رباری ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی بۆی، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌توانرا ژیانى رزگار بكرێت و گیانى سپارد”.
دەشڵێت: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایی ئه‌و ژنه كۆرپه‌له‌كه‌ى سكی ناته‌واو بووه له رووى جه‌سته‌ییه‌وه، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ى رێگاى زانستی بگرێته‌به‌ر، له جه‌له‌ولا چووه‌ته لای مامانێك و ئه‌و كۆرپه‌له‌كه‌ى بۆ ده‌رهێناوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی برینداربوون و ته‌قینی مناڵدانى و خوێنبه‌ربوونى ناوه‌كى.
روونیشى کردووەتەوە، ژنەکە دواى ئەوەى لەلاى مامان توشى خوێنبەربوون بووە، لەماڵەوە هێڵراوەتەوە و نەهێنراوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام دواى ئەوەى دۆخى تەندروستى بەتەواوەتى تێکدەچیت، ئینجا گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن تیمێكى پزیشكیی هەشت كه‌سیی به‌یاوه‌رى چه‌ندین كارمه‌ندى ته‌ندروستى كارى پێویستی بۆ ئه‌نجامدرا و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كه‌ى سه‌خت بووه و دره‌نگ گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رییدا گیانى سپارد.
رەتیشى دەکاتەوە کە بەهۆى نەبوونى خوێنەوە لە نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب ژنەکە گیانى لەدەست دابێت و دەڵیت، ئەوە دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە، چونكه 10 بوتڵ خوێنى بۆ دابینكراوه وتێیكراوه له‌گه‌ڵ دوو بوتڵ پلازما، هاوكات بوتڵی دیكه‌ى خوێنیشی بۆ ئاماده‌كراوه.
کورتاج چییە؟
کورتاج کردن بۆ خانمان دەکرێت ئەوەش کاتی لەبارچوونی منداڵ یاخود چارەسەری هەندێک حاڵەتی تایبەت.
کورتاج کردن و فراوان بوون (Dilation and curettage) بە واتای فراوانبوون و هێنانە دەرەوەی نموونەیەکی ناو منداڵدانە لە دەستەواژەی گشتیدا ئەمە ناو دەبرێت بە کورتاج، ئەم پڕۆسەیە بەکاردێت بۆ هێنانە دەری نموونەیەک لە ناو منداڵدان، پزیشکان کورتاج بۆ دیاریکردن و چارەسەری هەندێک نەخۆشی ناو منداڵدان ئەنجام دەدەن، بۆ نموونە بۆ دیاریکردنی هۆکار و چارەسەری خوێنبەربوونی توند، هەروەها بەکاردێت بۆ پاککردنەوەی منداڵدان دوای منداڵ لەبارچوون. لە پڕۆسەی کورتاجدا پزیشک سوود لە ئامێری بچوک یان دەرمان وەردەگرێت بۆ کردنەوە و فراوانکردنی ملی منداڵدان و دواتر بە بەکارهێنانی ئامێرێکی نەشتەرگەری بەناوی (curette) نموونەکە لەناو منداڵداندا دەردەهێنێت، ئەمە نووکێکی تیژی هەیە و کاری هەڵمژین و دەرهێنان ئەنجام دەدات.
![]()
ژنێک بە کۆرپە سێ مانگییەکەیەوە گیانى لەدەستدا