بە پڕۆژەى گوێسوان
چۆلەکەکانى سلێمانى ئاشت دەکرێنەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
لە پڕۆژەیەکی هونەریدا هێلانە بۆ چۆلەکەکانی سلێمانی دادەنرێت و لە هەنگاوی یەکەمدا هێلانەیان لە قوتابخانەکاندا بۆ دادەنرێت.
ساڵانێکە بەهۆى کۆنکرێتکردنى خانووەکان و نەمانى خانووى گڵ و گوێسوان، پەیوەندى نێوان چۆلەکەکان و شار کەمبووەتەوە، بەڵام ئێستا لە سلێمانى بیرۆکەیەک هەیە بۆ ئەوەى جارێکى دیکە لەو رێگەیەوە چۆلەکەکان بە شار ئاشت بکەنەوە.
هەڵگورد ئەحمەد خاوەن بیرۆکە بە 964 وت، پڕۆژەی گوێسوان هونەرییە و پەیوەندی لەگەڵ کایەی تەلارسازی دروست دەکات، لە قۆناغی یەکەمدا کار لەسەر دروست کردنی پەنا و پاسار و هێلانە دەکرێت بۆ چۆلەکەکان لە رووکاری بینا کۆنکرێتیەکاندا.
باسی لەوەکرد، هێلانەکان بەشێوازێکی هونەری دروست دەکرێت تا سەرنجی هاوڵاتیان رابکێشن و چۆلەکەکانیش تێیدا بژین.
چۆلەکەى پاسارى یەکێکە لەو باڵندە بچوکانەى کە تێکەڵاوە بەژیانى مرۆڤ و لەو شوێنانە هێلانە دەکات کە مرۆڤ لێى دەژیت، گوێسوان ماڵى راستەقینەیەتى، بەڵام بەهۆى کۆنکرێتکردنى خانو و و بینا و باڵەخانەکان، ئەوان پەیوەندیان لەگەڵ ژیانى شار و مرۆڤ لاواز بووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح