"زەوییەکانمان دەکێڵین و گوێ لە کەسیش ناگرین"
جوتیارانی سەرگەڕان مۆڵەتی هەفتەیەک دەدەنە دەسەڵات
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
جوتیارانی سنووری سەرگەڕان کۆتاییان بە گردبوونەوەکانیان هێناو مۆڵەتی هەفتەیەکیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان دا بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بەپێچەوانەوە دهڵێن “زەوییەکانمان دەکێڵین و گوێ لە کەسیش ناگرین”.
مەلا سابیر شەناغەیی بە964ـی وت، بڕیاریان وابوو بەردەوام بن لە گردبونەوە و ناڕەزایەتی، بەڵام دهڵێت، “دوای وەرگرتنی بەڵێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەمان وەک رێزگرتنێک بۆ ئەو پەرلەمانتار و کەسایەتیانەی سەردانیان کردوین مۆڵەتی هەفتەیەک دەدەین بە دەسەڵات بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکان”.
روونیشیكردهوه، بهڵێنهكان جێبەجێ بکرێن یاخود نا، بە بێ پرسكردن به هیچ کەس و لایەنێک، هەفتەی داهاتوو دهست به كێڵانى زهویهكانیان دهكهن.
لایخۆشییهوه، محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان بە 964ـی وت دوای کۆبونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ لیژنەی بەدواداچون کە لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەردانی کەرکوکیان کردوە کۆبونەتهوە، بڕیار درا، ئەو زەویانەی کێشەی دادی لەسەرە کاری لەسەر نەکرێت، كه نزیکەی 950 دۆنم زهوى دەبێت.
وتیشی “دەربارەی کشانەوەی ئەو هێزە له ناوچهكهن جارێ وا لێرەن ئەوەش بۆ ئەوەی کاری نەخوازراو روونهدات”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن