"ئه‌م ره‌فتارانه زيان به پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌گه‌يه‌نن"
سەرۆکایەتیی هەرێم لەسەر کێشەی جوتیارانی سەرگەڕان هاتەدەنگ
964+
شۆڕش قادری
سەرۆکایەتیی هەرێم لەسەر کێشەی جوتیارانی سەرگەڕان بەو درەنگە شەوە هاتنەدەنگ و دەڵێن، ئه‌و ره‌فتارانه‌ی بەرامبەر جوتیارانی دەڤەرەکە دەکرێت، زيان به پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌گه‌يه‌نن.
ئەمڕۆ دووشەممە 17.2.2025 له‌لايه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامانى سوپاى عێراقه‌وه هێرش کرایە سەر جوتيارانى كورد له گوندی شەناغەی ناحیەی سەرگەڕان و بێ‌ڕێزیان پێکرا، رووداوەکە دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و لەسەر ئەو بابەتەش دڵشاد شەهاب وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بە ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تی راگەیاندووە، “ئه‌و ره‌فتاره به ته‌واوى ره‌تكراوه‌يه و مايه‌ى قبوڵكردن نييه، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم لەنزيكه‌وه به‌دواى بابه‌ته‌كه‌دا چووه و داواى له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كردووە رێكارى پێويست به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره بگرنه‌به‌ر و رێگە له دووباره‌بوونه‌وه‌ى بگرن”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئه‌م ره‌فتارانه زيان به پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌گه‌يه‌نن و ده‌بێ هه‌موو لايه‌ك ئه‌و جۆره مامه‌ڵه و ره‌فتارانه ره‌تبكه‌نه‌وه و سه‌رزه‌نشتى ئه‌نجامده‌رانى بكه‌ن و رووبه‌ڕووى سزاى ياساييان بكه‌نه‌وه.
دوێنێ یەکشەممە 16.2.2025 جوتیارانى کوردى چەند گوندێکی سنوورى ناحیەى سەرگەڕان، دژى سوپاى عێراق گردبوونەوە و بە قسەی خۆیان دەیانەوێت ئەو ئابڵوقەیە بشکێنن کە سوپا خستوویەتییە سەریان و رێگرى دەکەن لە جوتیاران بۆ ئەوەى زەوییەکانیان بکێڵن، ئەمڕۆش گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان جوتیاران و سوپای عێراق دروست بوو، سەربازانی عێراق پەلاماری چەند جوتیارێکیان دا و بێ‌ڕێزیان پێکردن.