باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

پێشبینی کرا رۆژانی 23 و 24ی مانگ چەقی کەشە ساردەکە بێت

964+
ئەحمەد مستەفا

شەپۆلێکی باران و بەفر روو لە ناوچە جیاوازەکان هەرێمی کوردستان دەکات، سەرچاوەی شەپۆلەکە دەریای سپی ناوەڕاستە و بڕێک شێ ی دەریای سوری لەگەڵ هەڵ ئەکشێت، کەشناسێک بە 964ی وت،چەقی سەرماکە رۆژی 24.2.2025 دەبێت.

سبەی 19.2.2025، هەور دێتە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و هەولێر دواتر بەفر و باران دەبارێت، دواترکاریگەرییەکەی لە ناچەکانی تر وەک شاری سلێمانی و شاری کەرکوک و شاری هەڵەبجە دەردەکەوێت.

سالار عەلی، شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، لە ناو شارەکانیش نمە باران دەبارێت، دواتر شەپۆلەکە چالاکتر دەبێت و دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە و کەشێکی سارد، لەگەڵ دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور، هاتنی ئەم شەپۆلە بەفر و بارانە لەگەڵ ئەم بارستە هەواساردە لە رۆژانی 20 و 21 ی مانگ کاریگەری زیاتر دەبێت بۆ باران بارینێکی زۆر دەگۆڕێت.

خێرای با چالاک دەبێت، بە قسەی ئەو شارەزای کەشناسییە، رۆژی 22 ی مانگ لە کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو، زیاتر هەرێمی کوردستان نزیک دەبێتەوە لە چینە، بارستە هەوا ساردی رەنگ شینەک کە داخڵی سنوری هەرێمی کوردستان دەبێت، کە پلەکانی گەرما دادەبەزێت دێنە ژێر سفری سەدی، وە بۆ رۆژانی دواتر 23 و 24ی مانگ، کاریگەری زیاتر دەبێت و چەقی کەشە ساردەکەیە.

جگە لەوەی، لە هەر پێنج شارەکەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت، ئەگەری تێکەڵ بوونی بەفر و باران بەفر بارین هەیە بۆ چەند شارێک، پێشبینی کراوە شاری دهۆک بارینی باران و بەفربارینی هەبێت، شاری سلێمانی بارینی باران و بەفربارینی هەیە، بۆ شاری هەڵەبجە بارینی باران و بەفر وبەفربارین، بۆ شاری کەرکوک ئەگەری بارینی باران و بەفر بەتێکەڵی هەیە وە بۆ شاری هەولێر بارینی باران و بەفربارین پێشبینی کراوە.

هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لەناو بەفر رزگارکرا

هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لەناو بەفر رزگارکرا

بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سەرماوسۆڵەشی لەگەڵ...

بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سەرماوسۆڵەشی لەگەڵە

بەفرێکی زۆر لە گۆیژە باریوە و خۆشی دەردەبڕن

بەفرێکی زۆر لە گۆیژە باریوە و خۆشی دەردەبڕن