هەواڵەکان
فشارى جوتیارانى کورد شوێنى خۆى گرت
ژووری هەواڵ
دواى فشارى جوتیارانى کوردى سەرگەڕان و رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سوپاى عێراق، ئەمڕۆ یاسای گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ جوتیاران لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاوبووەوە، پارێزگارى کەرکوکیش دەڵێت، مانگێك بۆ مانگ و نیوێکی دیکە رێنمایی بۆ یاساکە دەردەچێت و دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
بایکۆت هەر قوتابیان و مامۆستایانى گرفتار نەکردووە، ئەوەتا ئەمڕۆ خاوەن فرۆشگای قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان لە بەردەم پەروەردەی کەلار گردبوونەوە، داوای قەرەبووی ئەو رۆژانە دەکەن کە قوتابخانە نەبووە.
بازاڕى سیسم کە بازاڕێکى میللى و شەعبییە لە شارى هەولێر، وەک دەڵێن “سەرى مار و مێروى تێدا دەفرۆشرێت”، بەردەوام قەرەباڵەغە و جمەى دێت، بەڵام تا یەکى سێ تێکدەدرێت.
دواى گەڕانەوەى بۆ کوردستان، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا لە بیارە، بە ئامادەبوونی شێخ مادیح شێخ عوسمان سیراجەدینی بیارە، بڕوانامەی زانستی درایە 53 فەقێی مەدرەسە و خانەقای بیارە و مێزەری مەلایەتییان کرایەسەر.