دێرەلووک

دڕۆن لەسەربانى ماڵێک کەوتە خوارەوە

964+

هێڤى دێوالى- دهۆک

کەمێک لەمەوبەر لە سنوورى دێرەلۆک دڕۆنێک لەسەر بانی ماڵێکی گوندی سەرگەلێ کەوتەخوارەوە و زیانی گیانی نەبوو.

هەیوار ستار، دانیشتووى گوندى سەرگەلی، چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیى کەوتنەخوارەوەی دڕۆنەکەى بۆ 964 ناردووە، وتیشى، “کەمێک لەمەوبەر گوێمان لە دەنگێکى بەرز بوو، کە چووینە دەرەوە بینیمان دڕۆنێک لەسەربانى ماڵى دراوسێکەمان کەوتەخوارەوە”.

دڕۆنەکە جگە لە بڵاوکردنەوەى ترس و دڵەڕاوکێ، هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

بە وتەى هەیوار ستار، چەند رۆژێکە بە بەردەوامی لە دەوروبەری گوندەکەیان شەڕەتەقە و بۆردومان لە نێوان پەکەکە و تورکیا هەیە و بە بەردەوامیش دڕۆن لە ئاسمانى ناوچەکە دەبینرێت.

گوندی سەرگەلێ دەکەوێتە ناحیەی دێرەلووک لە سنووری قەزای ئامێدی، نزیکەی 40 ماڵ تێدا دەژین.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

درۆنێک کەوتە خوارەوەو بریندار هەیە

درۆنێک کەوتە خوارەوەو بریندار هەیە