ئەمڕۆ زێڕ روولەسەرە و هەر مسقاڵێک 15 هەزار دینار گرانبوو - وێنە؛ ئەرشیفی 964
عەیار 21 بە 618 هەزارە
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەردەوامە
وریا فەتاح
هەمووان چاوەڕێى دابەزینى زێڕن، بەڵام زێڕ گوێى لێ نییە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمڕۆش جارێکى دیکە لە بازاڕەکانى هەرێم نرخەکەى بەرز بووەتەوە.
بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕى جیهانیدا یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2914 دۆلارە، لە کاتێکدا دوێنێ یەک ئۆنسەى بە 2894 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرا، بەمەش لە دوێنێوە یەک ئۆنسە 20 دۆلار بەرز بووەتەوە.
بەرمەبناى ئەو بەرزبوونەوەیە سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 700 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 642 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 618 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 530 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە
بەپێى بەدواداچونى دیسکى ئابورى 964، لە 2025 دا هەر مسقاڵێکى زێڕ سەروو 50 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەى، بەشێوەیەک رۆژانە هەر مسقاڵێکى زێڕ زیاتر لە 1000 دینار دەچێتە سەر نرخەکەى.