نزیک بازاڕ
كەسێک لە زاخۆ بە دەستڕێژی گوللە كوژرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەمڕۆ ئێوارە لە نزیک قوتابخانەی رزگاری لە زاخۆ، كەسێک دەستڕێژی گولـلەی لێكرا و كوژرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 17.2.205 لە بەردەم بینای قوتابخانەی رزگاری و نزیک بازاڕی زاخۆ، کەسێک بە دەستڕێژی گوللـە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، “كەسەكە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەشی گەیەندراوەتە فریاکەوتنی زاخۆ و پەڕاوی لێکؤڵینەوە بۆ دۆسیەکە كراوەتەوە.
نوێكرایەوە 8:59
سەرچاوەیەکی نزیک لەو كەسەی كوژراوە، بۆ 964 ئاشکرای کرد، “هاوڵاتییەكە لە لایەن برازای خۆیەوە كوژراوە، كە دەمێکە لەبەر زەویوزار کێشە لە نێوانیاندا هەبوو، تا گەیشتە ئەوەی چەک دژی یەکدی بەکاربێنن”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا