سوپا پەلاماری جوتیاران دەدات

لە گوندی شەناغە ئاڵۆزی لە نێوان جوتیاران و سوپای عێراق دروست بوو

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە گوندی شەناغە ئاڵۆزی لە نێوان جوتیاران و سوپای عێراق دروست بووە و سوپا پەلاماری جوتیاران دەدات.

پەیامنێری 964 وتی، سوپای عێراق و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان چوونەتە ناو گوندی شەناغە لە ناحیەی سەرگەڕان و ئاڵۆزی لە نێوان سوپا و جوتیارانی ئەو دەڤەرە دروست بووە.

وتیشی، ئێستا سوپای عێراق هەوڵ دەدات، هێزی سەربازیی زیاتر داخلی گوندەکە بکات.

دوێنێ یەکشەممە 16.2.2025 جوتیارانى کوردى چەند گوندێکی سنوورى ناحیەى سەرگەڕان، دژى سوپاى عێراق گردبوونەوە و بەقسەی خۆیان دەیانەوێت ئەو ئابڵوقەیە بشکێنن کە سوپا خستویەتییە سەریان و رێگرى دەکەن لە جوتیاران بۆ ئەوەى زەوییەکانیان بکێڵن.

دوای دەرچوونی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی پێشووی رژێمی بەعس، سوپای عێراق رێگری دەکات لە جوتیارانی کوردی ناحیەی سەرگەڕان کشتوکاڵ بکەن، لە کاتێکدا ئەو بڕیارە لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە ئیمزای لەسەر کرا و ئەنجومەنی باڵای دادگای فیدراڵی عێراقیش بڕیارەکەی پەسەند کرد و تێیپەڕاند.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

سەپاى عێراق بەرۆکى جوتیارانى کورد بەرنادات

سەپاى عێراق بەرۆکى جوتیارانى کورد بەرنادات

لە ئەمڕۆوە رێگە بە جوتیارانی سەرگەڕان دەدرێت دروێنە بک...

لە ئەمڕۆوە رێگە بە جوتیارانی سەرگەڕان دەدرێت دروێنە بکەن