لە سیدەکان

شوانکارەیەک بە تەقەی سوپای تورکیا بریندار بوو

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

لە گوندی لۆکانی دەڤەری سیدەکان شوانکارەیەک بە تەقەی سوپای تورکیا بریندار بوو، رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

سەباح شێخ زادە، مامی ئەو شوانکارە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ئەو گەنجە تەمەنی 24 ساڵە و لە کاتی شوانی، سوپای تورکیا تەقەی لێکردووە، گولـلە بەر پشتی کەوتووە  و ئێستا وا دەیگوازینەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران.

وتیشی، ئێمە سەرەتا لە ناو گوند گوێبیستی دەنگی تەقە بووین، دوای کەمێک برازاکەم پەیوەندی پێوەکردین کە گولـلەی بەرکەوتووە و بریندارە.

سەبارت بەو رووداوە پەیامنێری 964 پەیوەندی کرد بە قایمقام و نەخۆشخانەی سیدەکان، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

یەکێک لە شوانکارەکەی سیدەکان بەهۆی سەختی برینەکەی دەگ...

یەکێک لە شوانکارەکەی سیدەکان بەهۆی سەختی برینەکەی دەگوازرێتەوە هەولێر

بەهۆی هێرشی تورکیا و گروپەکان 54 کەس گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی هێرشی تورکیا و گروپەکان 54 کەس گیانیان لەدەستداوە