سلێمانی

بەفرێکی زۆر لە گۆیژە باریوە و خۆشی دەردەبڕن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

شەوی رابردوو بەفرێکی باش لە چیای گۆیژە و ئەزمەڕی سلێمانی باریوە و هاوڵاتیان و خوێندکارانیش بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش چوونەتە سەر چیاکە.

گۆیژە کە بەسەر سلێمانیدا دەڕوانێت یەکپارچە بەفرەو سپی دەچێتەوە خوێندکارانیش بە کوڕ و کچەوە سەرو تۆپەڵیان پێوە و دەیگرنە یەکتر و کاتی خۆش بەسەر دەبەن.

لەلایەکی دیکەشەوە دو هاوڕێ بۆ 964 دەلێن، هەرکە بەفر باری و مەجالیان هەبێ یەکسەر دەچەنە ناو بەفر و شەڕەتۆپەڵ دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەفربارین لە ناوچە بەرزەکان بەردەوام دەبێت

بەفربارین لە ناوچە بەرزەکان بەردەوام دەبێت