هۆکارەکەی بێ بارانییە

بەرهەم و گیا بەهاریەکان ئەمساڵ زۆر کەمن و نرخیان گران بووە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

بەرهەمە بەهاریەکان و جۆرەکانی گیای بەهاری کە خواستی لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەسەرە ئەمساڵ زۆر کەمن، نرخی کیلۆیەک کاردی نۆ هەزارە و تۆڵەکەش لەولاوە بۆەستێ کە نرخەکەی گران بووە. هەزار دینارە.

گیای بەهاری تاموچێژێکی تایبەتی هەیە و هاوڵاتیان وەک چێشت لێی دەنێین و جۆرەکانی زۆرن وەک کنگر و تۆڵەکە و کاردی و دۆمەڵان و زۆر گیای دیکە.

فرۆشیارێکی گیا بەهاریەکان لە نبازاڕی هەولێر بە 964ـی وت، لە ئێستادا بەرهەمەکان زۆر کەمن ئەوان لە ناوچە ئاویەکان بەرهەمەکانیان دەهێنن، بەشێکی تریش لە بەرهەمەکان لە ناوچەکانی گەرمیان دە هێنن.

باسیان لەوەشکرد هۆکاری کەمی و گرانی بەرهەمەکان لەمساڵدا کەم بارانییە، نرخەکانێش بەربوونەتەوە بە نمونە کیلۆی تۆڵەکە گەیشتووەتە دوو هەزار و کیلۆی کنگری خۆماڵی 10 هەزار و کاردیشنۆ هەزار دینارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نۆبەرەی کنگر هاتووەتە بازاڕ

نۆبەرەی کنگر هاتووەتە بازاڕ