دەستبەسەرداگرتنى ژمارەیەک کەرەستەوکەلوپەلى داربڕین...
راوى کردووە و ژینگەى شێواندووە
کەسێک بە مشار و تاپڕەوە دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
لە سنوورى ناحیەى تەکیە، سەرپێچیکارێکى ژینگە دەستگیرکرا و مشارێکى داربڕین و تاپڕێکیشى پێوە گیرا.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى هاوبەشى بارەگاى بەشى پۆلیسى دارستانى چەمچەماڵ و هەرەیک لە بنکەکانى تەکیە و شۆڕش بەمەبەستى کێوماڵ و بەمیەدانى گەڕان و پشکنین و رێگریکردن لە دیاردەى راوکردن و سەرپێچى ژینگەیی ، توانرا لە بنارى گوندى کانى بناو، سەرپێچیکارێکى ژینگە دەستگیر بکەن.
وەک ئەوەى پۆلیسى دارستان باسى کردووە، لەگەڵ دەستگیرکردنى کەسەکە، دەستگیراوە لەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەکێکى جۆرى تاپڕ و ئامێرێکى مشارى داربڕین و تەوراسێک و یەک کۆڵەپشت.