ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
لە پارەی ژینگەش خۆش دەبێت
لەمڕۆوە حکومەت پارەی یەکەم تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی وەرناگرێت
964+
شۆڕش قادری
لە ئەمڕۆوە حکومەت پارەی یەکەم تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی وەرناگرێت و لەپارەی ژینگەش خۆش دەبێت.
به مه‌به‌ستی هاندانی هاوڵاتیيان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی، كه به‌شداره له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیيه‌كانی ژینگه، رۆژی چوارشەممە 12.2.2025 رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایيی ژماره دووى ساڵی 2025ـی ئیمزا کرد و تۆماركردنی یه‌كه‌مجار و خه‌رجيی ژینگه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌ڵگرت، ئەمڕۆ یەکشەممە 16.2.2025 بڕیارەکە دەچێتە بوار جێبەجێکردنەوە.
پێشتریش ره‌سمی گومرگیی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی به‌ڕێژه‌ی (100%) هه‌ڵگیراوە و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەش دەڵێت، “ئە بڕیارە دوای نوسراومان ژماره (202) له 29.11.2024 بۆ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی، جێبەجێ کراوە”.