بارهەڵگرێک مقەستى کردووە

رێگاى دەربەندى گۆمەسپان بەکارمەهێنن

964+

ژێوار خدر

بەهۆى مقەستکردنى بارهەڵگرێک، رێگاى گۆمەسپان پەکى کەوت و هیچ ئۆتۆمبێلێک دەرناچێت.

زیاتر لە کاتژمێرێکە بارهەڵگرێک لە رێگاى بەنداوى گۆمەسپان خلیسکاوە و مقەستى کردووە، بەهۆیەوە رێگاکەى داخستووە.

پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکە دەڵێت،”مقەستکردنەکە لە رێگا چەوەکە روویداوە و بەهۆیەوە رێگاى چوون و بۆ هەولێر و هاتنە ناوەوە پەکى کەوتووە”.

وەک باسى دەکات، زیاتر لە کاتژمێرێکە ژمارەیەکى زۆرى ئۆتۆمبێل لە شوێنەکە کۆبوونەتەوە و بەشێکى زۆریان گەڕاونەتەوە و رێگاکە بەتەواوەتى پەکى کەوتووە.

هەرچەندە تیمەکان لە شوێنى رووداوەکەن، بەڵام وەک ئەوەى پەیامنێرى 964 باسى دەکات، پێدەچێت تا کاتژمێرێکى تر نەتوانرێت رێگەکە بکرێتەوە بۆیە باشترە شۆفێران خۆیان لەو رێگەیە نەدەن.

رێگاى بەنداوى گۆمەسپان، ئیدارەى راپەڕین بە هەولێرەوە دەبەستێتەوە.

بەهۆی مەقەستکردنی دوو  تانکەر  رێگای دەربەندیخان - سلێم...

بەهۆی مەقەستکردنی دوو تانکەر رێگای دەربەندیخان - سلێمانی داخرا