ئۆتۆمبێلێکیش وەرگەڕا

رژانی سوتەمەنی ئاستەنگی هاتوچۆی لەسەر رێگای تەکیە – ئاغجەلەر دروستکرد

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

بەهۆی رژانی سوتەمەنی لەسەر رێگای ناحیەی تەکیە – ئاغجەلەر، ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو و ئۆتۆمبێلێکیش وەرگەڕا.

ئامانج جەوهەر سەرۆکی شارەوانی ناحیەی ئاغجەلەر بە 964ـی وت، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14.2.2025 بارهەڵگرێک رۆنی رەشی بەسەر رێگای نێوان تەکیە و ئاخجەلەردا رشتووە و تا ئێستاش نازانرێت شۆفێری تانکەرەکە کێ بووە، بەڵام رێگاکەی بەتەواوی وێران کردووە”.

“هەر بەوهۆیەوە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پیکاب وەرگەڕاوە کە پێدەچێت لە ناحیەی تەکیەوە بەرەو ئاخجەلەر رۆیشتووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە چەمەکەوە، بەڵام سەرنشینەکانی سەلامەت دەرچوون”، ئامانج جەوهەر وای وت.

باسی لەوەشکرد، سەرجەم تیمەکانی ناحیەی ئاغجەلەر ئاگادارکراونەتەوە و گەیشتوونەتە شوێنەکە، بۆ ئەوەی بەزوترین کات رێگاکە پاک بکەنەوە، لەبەر ئەوەی لەئێستادا رێگا کراوە بە یەک ئاڕاستە.

سەرۆکی شارەوانی ناحیەی ئاغجەلەر داوایشی لە شۆفێران کرد، بەوریاییەوە لە رێگاکەدا هاتوچۆ بکەن، بۆ ئەوەی بەدوور بن لە کارەسات و رووداوی نەخوازراو.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بەهۆی رژانی سووتەمەنی تانکەرەوە دیسان ئاستەنگی هاتوچۆ...

بەهۆی رژانی سووتەمەنی تانکەرەوە دیسان ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بوو

رژانی سوتەمەنی بەشێک لە زێی دوکانی پیس کرد و ئەندازەی پ...

رژانی سوتەمەنی بەشێک لە زێی دوکانی پیس کرد و ئەندازەی پارکەکان پەیجەکەی وەرگرتەوە