له‌ کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن

سەرۆکی هەرێم و وەزیری بەرگری ئیتاڵیا باسی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی داع*شیان کرد

964+

شۆڕش قادری

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری ئیتاڵیا باسی کوردستان و عێراق و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی داع*شیان کرد.

له‌ ميانى به‌شداريكردنى له‌ کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 14.2.2025 نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چاوی کەوت بە گويدۆ كرۆسێتۆ وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و بەهێزکردنی هاريكاريى هاوبەشى نێوان هه‌ردوولا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داع*شيان تاوتوێ كرد.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، “نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەو پشتگیرییە دووپات کردووەتەوە کە ئیتاڵیا لە بواری راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتيی دژى داع*شدا پێشکەشی دەکات، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌ پێويستيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داع*ش كردووە”‌.

وەزیری بەرگريی ئیتاڵیاش جەختی لەسەر گرنگيی هاوبەشيی لەگەڵ کوردستان و پابه‌نديى وڵاتەکەی بۆ بەردەواميی پشتگیريی پێشمەرگە و بەهێزکردنی هاوکاريی سەربازی و ئەمنی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا کردەوە.

هەر لە دانیشتنکەدا، دوايين پێشهاته‌ ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، به‌تايبه‌تى دۆخى سوريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى گرنگ، تاوتوێ کران.

ئیتاڵیا فەرماندەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان گۆڕی

ئیتاڵیا فەرماندەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان گۆڕی

سەرۆکی هەرێم و بەرگری ئیتاڵیا:‌ گرنگە عێراق تێوه‌نه‌...

سەرۆکی هەرێم و بەرگری ئیتاڵیا:‌ گرنگە عێراق تێوه‌نه‌گلێ له‌ كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌كان