لە سلێمانى

شەوى بەرات رۆژى منداڵانە

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

شەوى بەرات لە سلێمانى تام و بۆیەکى جیاوازى هەیە و جیاواز لە شوێنەکانى دیکە گرنگییەکى زیاترى پێدەدرێت، بەڵام بۆ منداڵان شەوەکە وەک رۆژ وایە.

ئەمشەو شەوى بەراتە و لە سلێمانى منداڵان جوان خۆیان گۆڕیوە و ماڵە و ماڵ دەگەڕێن و نوقڵ و چکلێت و شیرینى کۆدەکەنەوە.

ماڵان لە بەردەرگاکانیان شیرینییەکانیان داناوە و پێشکەشى منداڵانى دەکەن.

محەمەد مەردان، سەرۆکى کۆمەڵەى کەلەپوورى کورد، لە بارەى شەوى بەراتەوە قسەى بۆ 964 کرد و باسى لەوەکرد، بەرات یەعنى موچە یان بەخشین، مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ 7500 ساڵ لەمەوبەر و بۆ سەردەمى میترانییەکان.
بە وتەى محەمەد مەردان، سلێمانى لە دروستبوونییەوە شارێکى خۆکردى کوردى بووە، بۆیە کوردى شوێنەکانى دیکە لە سلێمانى کۆبوونەتەوە و دابونەریتى خۆیان بۆ شارەکە هێناوە، بەراتیش یەکێک لەو شتانە بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەمشەو شەوى بەراتە شەوى خۆشى و خەڵاتە

ئەمشەو شەوى بەراتە شەوى خۆشى و خەڵاتە