ئەوەیە هاوڕێى رۆژى تەنگانە
لە ڤالانتاین کوڕێک ئۆتۆمبێلێکى گرانبەها پێشکەش بە هاوڕێی كوڕەكەى دەکات
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
لە شارى دهۆک کوڕێک کە دانیشتووى ئەوروپایە، ئۆتۆمبێلێکى رەنگ سوورى جۆرى مۆستانگى کردووەتە دیارى بۆ هاوڕێ کوڕەکەى و لە رۆژى ڤالانتاین پێشکەشى دەکات.
سەفین نەسڕوڵا، گوڵفرۆشێکى شارى دهۆکە و قسەى بۆ 964 کردووە و وتى، “کوردێکى خۆمانەى خەڵکى ئەوروپا، ئۆتۆمبێلێکى کردووەتە دیارى بۆ هاوڕێکەى، هێناویەتى بۆ دوکانەکەمان تا پڕى بکەین لە گوڵ و بیڕازێنینەوە بۆ ئەوەى بەیانى پێشکەشى هاوڕێ کوڕەکەى بکات”.
وەک باسى دەکات، هاوڕێکەى تائیستا ئاگادارى ئەو دیارییە نییە و بڕیارە سبەینێ کە رۆژى ڤالانتاینە، پێشکەشى بکات.
وتیشی، “ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانى پێشوو، خەڵک زیاتر گرنگى بە ڤالانتاین دەدات، تەنیا بۆ ئەم دوو رۆژە نزیکەى پێنج هەزار گوڵى سوورى جۆرى رۆزم هێناوە و داواکارییەکى زۆرى لەسەرە، ئەمشەو تا سبەینێ سەرقاڵى پێچانەوەى گوڵەکانین و داواکارییەکى زۆرمان بۆ هاتووە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح