ئۆتۆمبێلێک خۆی كردە بە ناو مانگرتوواندا

لە هێرشەكەی ئەڵمانیا 28 كەس بریندارن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد بە ناو خەڵكدا لە شەقامێكی گشتی و لە ئەنجامدا 28 كەس بریندار بوون، كە برینی هەندێكیان سەختە، پۆلیسی ئەڵمانیاش رایگەیاند، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەیان گرتووە.

پۆلیسی ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.2.2025 لەسەر تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە، رووداوەكە لە ناوچەی زایدل شتراستە لە میونشن روویداوە و شۆفێرەكەش دەستگیركراوە و هیچ مەترسییەك لە ناوچەی رووداوەكەدا نییە، بەڵام 28 كەس لە رووداوەكە بریندارن و برینی هەندێكیان سەختە.

بە گوێرەی میدیای ئەڵمانیا، ئەو كەسەی هێرشەكەی كردووە، كەسێكی ئەفغانستانییە و پەنابەرە لە ئەڵمانیا و تەمەنی 24 ساڵە و لەگەڵ كەسێكی دیكە بووە كاتێك هێرشی كردووە و ئۆتۆمبێلێكی مینی كوپەری پێبووە.

پۆلیسی میونشن رایگەیاند، ئەو شۆفێرەی هێرشەكەی كردووە كەسانێكی كردووەتە ئامانج، كە مانیان گرتووە و لە تیمی فریاگوزاریدا كاردەكەن و ئێستا كێشەیان هەیە.

هاتنەپێشی ئەو رووداوە لە كاتێكدا بڕیارە سبەی هەینی لە ئەڵمانیا كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش دەستپێبكات و جی دی ڤانسی جێگری سەرۆكی ئەمریكا و زیلینسكیی سەرۆكی ئۆكرانیاش هەر ئەمڕۆ بگەنە شارەكە.

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە بازاڕێکی کریسمسدا لە ئەڵمانیا

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە بازاڕێکی کریسمسدا لە ئەڵمانیا