700 هه‌زار كه‌س
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌رله‌مانتارێك رێژه‌ى بێكارى له‌هه‌رێم مه‌ترسیداره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی هەرێم ده‌ڵێت، رێژه‌ى بێكارى له هه‌رێمی كوردستان له زیاد بوون دایه زۆربه‌شیان له توێژى گه‌نجانن.
عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێژه‌ی بێكاری له‌ناو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته 700 هه‌زار كه‌س و پێیوایه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری خێرا‌و ریشه‌یی نه‌كرێت،، دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی خراپ هه‌نگاو ده‌نێت.
ئاشكراى ده‌كات “بێكاریی و نه‌بونی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچوانی زانكۆ گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ده‌رچوانی پزیشكی گشتی خۆپیشاندان بكه‌ن، مناڵه ورده ته‌مبه‌ڵه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش له سه‌رو دیوه‌خانی حكومڕانی دانیشتوون”.
به پێی هه‌ندێك خه‌مڵاندن كه په‌رله‌مانتاره‌كه ئه‌نجامى داوه، ئاماره‌كانی بێكاریی روو له هه‌ڵكشانه و نزیكه له 700 هه‌زار هاوڵاتی بێكارن كه زۆرینه‌یان گه‌نجان و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانن.