لە سەرجەم ناوچەکان ناویان هاتووەتەوە

فەرمانی پێدانی زەوی بۆ نۆ هەزار و 165 ناوی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچوو

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، فەرمانی پێدانی زەوی بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە دەرچووە، کە ژمارەیان نۆ هەزار و 165 کەسە.

فەرمانەکە، دوای بریاری ژمارە (242 لە 27.3.2024) نوسراوی گشتاندنی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەکان و خانەنشینان بە پێی ڕێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی 2024 تایبەت بە دابەشکردنی زەوی دەرچوێندراوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕی دووەمی پڕۆسەکە، لە کۆی 18 هەزار و 879 ناو کە بە دوو وەجبە رەوانەی وەزارەتی شارەوانی کردووە، ناوی نۆ هەزار و 165 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەی بۆ گەڕاوەتەوە، کە فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە.

-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ(114) ناو.
-سنوری پارێزگای هەڵەبجە (18) ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین(490) ناو.
-سنوری پارێزگای سڵێمانی (627) ناو.
-سنوری پارێزگای هەولێر(3899) ناو.
-سنوری پارێزگای دهۆک(2413)ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان(48)ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران(1544)ناو.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.2.2925 دەڵێت، پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت، بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە تاوەکو ئێستا فۆرمەکانیان تەواو نەکردووە پەلەبکەن لە رێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان.

داواشدەکات، فۆڕمەکان بە رێک و پێکی بنێردرێن بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتەکە و هاوکاریان بن لە جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لە پڕۆسەکە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

فیرقەی پێنج و شەشی پێشمەرگە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستب...

فیرقەی پێنج و شەشی پێشمەرگە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستبەکار دەبن