دیمه‌نێكی سه‌كۆى یاده‌وره‌یی قوربانیانى ئێزدى به‌ده‌ستى داعش... وێنه: رێكخراوى په‌تریكۆر.
خه‌ڵكى شنگال و كۆچۆ و گونده‌كانن
ناسنامه‌ى 32 كه‌سی ئێزدی ئاشكرا كران پێشتر له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان دهرهێندرابون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوى به‌تریكۆر ناسنامه‌ى 32 كه‌سی ئێزدی ئاشكرا كرد كه پێشتر له روفاته‌كانیان له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌رهێندرابوون و له به‌غدا پشكنینى DNAیان بۆ كرا و ناسنامه‌كانیان ئاشكرا كران.
خه‌ڵكى سه‌نته‌رى قه‌زاى شنگاڵ و گوندى كۆچۆ و گونده‌كانى ئه‌م قه‌زایه‌ن.
رێكخراوى به‌تریكۆر بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له نزیكه‌وه ئاگادارى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانن له‌سنوورى شنگال.
خه‌یری عه‌لى ئیبراهیم، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ناوى راسته‌قینه‌ى ئه‌م 32 كه‌سه ئاشكرا كراوه ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى پشكنینى DNAیان بۆ كرابوو به‌مه‌به‌ستى ناسینه‌وه‌یان.
وتیشی “به‌م زووانه رووفاته‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه شنگاڵ و له گۆڕستانى تایبه‌ت به خاك ده‌سپێردرێنه‌وه”.
به‌پیچی ئه‌و لیسته‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌كۆى 32 كه‌سه ته‌نیا دوو كه‌سیان ژنن به‌ناوه‌كانى زه‌ریفه خه‌ڵه‌ف و شیرین عه‌لى یوسف.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه پێشتر رێكخراوى به‌تریكۆر به 964ـى داوه، له سنوورى قه‌زاكانى شنگال و ته‌له‌عفه‌ر تاوه‌كو ئێستا 92 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و 700 رووفاتیش ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى به‌غدا كراون بۆ ناسینه‌وه‌یان، به‌ڵام ته‌نیا 342 رووفات له‌رێگه‌ى پشكنینى DNA ناسراونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش كارى پشكنینان به‌رده‌وامه.
لیستى ناوه‌كانیان:
1. سه‌هران یوسف خه‌شمان
2. زه‌ریفه خه‌ڵف كلو
3. نوزه‌ت ساڵح قاسم
4. عه‌بدوڵا ساڵح قاسم
5. سه‌ردار ساڵح قاسم
6. نوری سه‌عید جهزاع
7. سه‌باح سه‌عید جهزاع
8. ئه‌مین ساڵح قاسم
9. مه‌دلول عه‌باس قاسم
10. ته‌ڵعه‌ت نایف جاسم
11. تهلأل نایف جاسم
12. فه‌لاح حه‌سن ئه‌لیاس
13. هزو جه‌دعان مهحلو
14. مه‌رعان ئه‌حمه‌د كارس
15. حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌زیز
16. فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د
17. غه‌سان ئه‌لیاس ساڵح
18. بارزان دروێش جوكی
19. فارس حه‌سه‌ن عه‌تۆ
20. خچر عه‌زیب موراد
21. سه‌عید خچر باج‌و
22. باپیر خچر باجۆ
23. جاسۆ ئه‌حمه‌د جاسم
24. محۆ ئه‌لیاس خچر
25. نایف خچر حه‌سه‌ن
26. شیرین عه‌لی یوسف
27. خه‌ڵه‌ف موراد مه‌حمود
28. خچر باجۆ سلۆ
29. خه‌ڵه‌ف حجی حه‌سه‌ن
30. شاباز خه‌ڵه‌ف حسێن
31. خودیده مهحلو عه‌لی
32. ساڵح مه‌كری ساڵح