لایەکی شەقامی 120 مەتری هەولێریش داخرا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێکی سێ ساڵان بریندار بوو

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە شەقامی 120 مەتری هەولێر، بەرهەڵگرێک لە جۆری گەڵابە  تایەی دواوەی تەقیوە و خۆی کێشاوە بە کرێنێکی بلۆک و وەرگەڕا و بەهۆیەوە منداڵێکی سێ ساڵان بریندار بوو، هاتوچۆش لەلایەکی شەقامەکە پەکی کەوت.

ئەفسەرێکی هاتوچۆ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، شۆفێری گەڵابەکە لە شەقامی موسڵ بەرەو شەقامی مەخموور رۆیشتووە، لە ئەنجامی تەقینی تایەی دواوەی  خۆی کێشاوە بە کرێنێک، کە بلۆکی بارکردبوو و بارەکەی رژایە سەر شەقام و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتییان دروست کردووە.

کەسوکاری شۆفێری گەڵابەکە بۆ 964 قسەی کرد و وتی، “ شۆفێرەکە منداڵێکی سێ ساڵانی لەگەڵدابووە، بەهۆی رووداوەکەوە بریندار بووە و گوازتراوەتەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولیر ەو باری تەندروستی جێگیرە، شۆفێری هەردوو بارهەڵگرەکە دۆخی تەندروستیان باشە”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر