"به‌شێك نه‌ماون و به‌شێكیش شێوێندراون"
هاتوچۆى راپه‌ڕین ده‌ستى به دانان و نوێكردنه‌وه‌ى هێماكان له سنوورى پشده‌ر كردووه
964+
محەمەد عەلی ـ پشدەر
هاتوچۆی راپەڕین، كارى دانانه‌وه و چاككردنه‌وه بۆ هێماکانی هاتوچۆی ناحیە و گوندەکانی پشدەر ده‌كات و بەشی ئەندازەی هاتوچۆش دەڵێت، پاراستنی هێماکان ئەرکی هەموومانە.
ناحیەکانی ئیسێوە و هەڵشۆ لەپشدەر و گونده‌كانى ده‌وربه‌ریان ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى ئه‌نمدازه‌ى هاتوچۆ ده‌یانگرێته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش %75 یان ته‌واو كردووه.
جوامێر خدر، موقەدەمی هاتوچۆی، بە 964ـی وت، ماوەی هەفتەیەکە کار لە چاكکردنەوەی هێماکانی هاتوچۆ له سنوورى ئه‌م دوو ناحیه‌یه ده‌كه‌ن، به‌شێك له هێماكان شێوێندرابوون و به‌شێكیشیان پێویستیان به سه‌رله‌نوێ دانانوه هه‌بوو.
ته‌نیا له‌سه‌ر رێگای سەرەکی گوندی نورەدین تاکو کۆتایی ناحیەیی ئیسێوە بە دووری 27 کیلۆمەتر هێماكان بەهۆی بوونی روودای هاتوچۆ یاخود تێکچوون شێوێنرابوون و نه‌مابوون.
وتیشی “پێش ناحیەی ئیسێوە هێماكانى رێگای ناحیەی هەڵشۆشمان چاككردووه‌ته‌وه، بەهەردوو ناحیەکەش نزیکی 400 هێما گۆڕدراون یاخود نوێمان کردونەته‌وە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جگە لەم دوو ناحیەیە گوندەکانی جەنگڵان و دەورووبەریشی نوێکراونەته‌وە، %75ـی هێماکانی سنوری پشدەر ته‌واوكراوه و بەردەوامیش دەبن.
بەقسەی جوامێر خدر بێت، رێگای سەرەکی مەرزی کێلێ هیچ هێمایەکی هاتوچۆی لێ نییە، دەرخستەیان کردووە بۆئەوەی هێماکانی بۆ دابندرێت، داواش لە هاوڵاتیان دەکات، هێماکان بپارێزن و نەیانشێوێنن، چونكه ده‌ڵێت “پاراستنیان ئەرکی هەموومانە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن