پیرەمەگرون

ژنێكی 17 ساڵان بە زۆپا سووتا و گیانی لەدەست دا 

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

درەنگانی شەوی رابردوو، لە رووداوێكدا لە ناحیەی پیرەمەگرون ژنێك سووتاو دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ژنەكە ناوی، (ش، ر)ـەو تەمەنی 17 ساڵە، سێ ساڵە هاوسەرگیری كردووە و دایكی منداڵێكی شەش مانگ بووە.

ئەنوەر محەمەد، سەرپەرشتیاری یەكەی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی پیرەمەگرون بە 964ـی وت، درەنگانی دوێنێ شەو لەدوای كاتژمێر 11ی شەوەوە، ژنێك بەسووتاوی گەیشتە نەخۆشخانەی پیرەمەگرون، رێژەی سوتاویەكەی یەكجار زۆر بوو، لای ئێمە چارەسەری سەرەتایی بۆكراو رەوانەی ئیمێرجنسییەكەی سلێمانی كرا.

وتیشی، رووداوەكە بەهۆی ئاگری زۆپاوە بووە، لەكاتی تێكردنی نەوت زۆپاكە كڵپەی كردووە و تەواوی جەستەی ژنەكە سووتاوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی بە ستاف و ئەمبۆڵانسی نەخۆشخانەكەمان رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسییەكەی سلێمانی كرا، پاش 20 كاتژمێر مانەوەی لەنەخۆشخانە، ئەمشەو گیانی لەدەستدا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ماڵێک سووتا و ژنێک گیانی لە دەست دا

ماڵێک سووتا و ژنێک گیانی لە دەست دا