تیمەکانی شارەوانی لە کاتی نۆژەنکردنەوەی شەقامی 120 مەتری وێنە: شارەوانی هەولێر
لەگەڵ شەبەقی بەیانی
بەشێکی شەقامی 100 مەتری نۆژەن کرایەوە
964+
ژێوار خدر
بە دوو کاتژمێر و نیو و لەگەڵ خۆرهەڵاتندا تیمەکانی شارەوانی هەولێر، بەشێک لە شەقامی 100 مەتری نۆژەن کرایەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 13.2.2025 تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ، لە کاتژمێر 5:00ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 7:30 خولەک، بە هەماهەنگی کارگەی قیری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەشێکی دیکەی شەقامی 100 مەتریان چاککردووەتەوە و قیرتاوکردووە.
دەشڵێت، تیمەکانمان بۆیە هەڵمەتەکەیان لە بەیانی زوودا ئەنجامداوە، بە سوود وەرگرتن لە چۆڵی شەقامەکان، لەپێناو دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران.