لۆگۆى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى له هه‌ولێر.
هۆكاره‌كه‌ى بێ كاره‌باییه
ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی رزگاری هه‌ولێر وه‌ستا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى هه‌ولێر ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه وه‌ستێندراوه، هۆكاره‌كه‌ش وه‌كو ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه باسی ده‌كات بێ كاره‌باییه.
یه‌كێك له دێرینترین نه‌خۆشخانه‌كانى پایته‌خته و له ساڵانى حه‌فتاكان به‌ردى بناغه‌ى داندراوه و جگه له به‌شه‌كانى راوێژكارى و فێركارى به‌شی فریاكه‌وتنیشی هه‌یه و رۆژانه به‌سه‌دان نه‌خۆش و حاڵه‌تى جیاوازى ته‌ندروستى رووى تێده‌كه‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەكه، ئاگاداری هاوڵاتیانی كردووه‌ته‌وه، کە بۆ ماوەی دوو رۆژ تەنیا ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی رزگاری دەوەستێت.
ئاماژە بەوەشكراوە کە وه‌ستاندنى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له ئه‌مڕۆ پێنجشەممەوە ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ى دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
سەبارەت بە هۆکارەکەشییه‌وه ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه دەڵێت “بەهۆی ئەوەی تیمه‌كانى وەزارەتی کارەبا لەم گەڕەکەدا کاردەكه‌ن بۆ گۆرینی سیستەمی کارەبای 24 کاتژمێری لەم دوو رۆژەدا کارەبای نیشتیمانی نابێت، بۆیه نەشتەرگەرییەکان ناکرێن”.
به‌پێی ئامارێك كه سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى رزگارى له هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ساڵى پاردا زیاتر له 17 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌رى جۆراوجۆر بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجامدراون و زیاتر له 204 هه‌زار هاوڵاتیش سه‌ردانى به‌شی راوێژكارییه‌كانیان كردووه.