لە ماوەی دوو رۆژدا سێ دۆلاری لێبووەتەوە

نرخی نەوت دابەزی و هاتە 74 دۆلار

964+

توانا نەقی

بۆ دووەم رۆژە لەسەر یەک نرخی نەو بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردووە و لە ماوەی 48 کاتژمێردا نزیکەی 3 دۆلاری لێبووەتەوە و هاتەوە 74 دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.2.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 74 دۆلار و 39 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ بەڕێژەى 0.79٪ دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 70 دۆلار  و 61 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی بەرێژەی 0.76٪ دابەزیوە.

لەسەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام سەرەتای ئەم مانگە رووی لە دابەزین کردەوە.