بە زیاتر لە 370 ملیۆن دینار

شەقامی قڕگە لە سلێمانی لە شەوەزەنگ رزگاری بوو

شۆڕش قادری

شەقامی قڕگە لە سلێمانی لە شەوەزەنگ رزگاری بوو و بە کارەبای نیشتمانی رووناک کرایەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، “لەسەر بودجەی داهاتی 8٪ـی کارەبا و بەبڕی زیاتر لە 370 ملیۆن دینار، پڕۆژەی رووناککردنەوەی شەقامی قڕگە لە نەخۆشخانەی هیوا تا نەخۆشخانەی شۆڕش تۆڕی رووناکی بۆ دانرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمشەو بەشیکی شەقامەکە کارەکانی تەواو بووە و کاری پێکراوە و رووناک کرایەوە.